گه‌رمیان: كاره‌بای نیشتیمانی ده‌بێته 19 كاتژمێر
2 / 7 / 2014
به‌پێ راگه‌یاننراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان، له مانگی ره‌مه‌زاندا كاره‌بای نیشتیمانی ده‌بێته 19 كاتژمێر و بڕی پێنج هه‌زار دیناریش بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان دیاریكراوه .
هه‌ر له راگه‌ینراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) هاتووه ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، پێنج كاتژمێركه‌ی تر به كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه .
له به‌شێكی تری راگه‌ینراوه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان، داوا له هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات له مانگی ره‌مه‌زانی پێرۆزدا ره‌چاوی ئه‌م سامانه سروشتیه بكه‌ن و زیاد له پێویست كاره‌با به كارنه‌هێنین ، هاوكات داواش له مامۆستایانی ئاینی ده‌كه‌ن له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه ئاماژه به ده‌ستپێوه‌گرتنی كاره‌با بكه‌ن له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه .
بۆ بينيني ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی لای خواره‌وه بكه
246 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|