شاندێكی رێكخراوی (unhcr ) سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
3 / 7 / 2014
به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی شوێنێك بۆ دروستكردنی كه‌مپی نیشته‌جێبوون و ئاگاداربوون له ره‌وشی ئاواره‌كان ئه‌مرۆ (3ی حوزه‌یران )شاندێكی رێكخراوی (unhcr ) سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه‌دا كۆبوونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جاكلین كاهین به‌رپرسی شاندی رێكخراوی(unhcr ) تیشكی خسته‌سه‌ر ره‌وشی گوزه‌رانی ژیانی ئاواره‌كان و رایگه‌یاند: له ئێستادا به هاوكاری رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو هه‌وڵ ده‌ده‌ین له شوێنكی گونجاو‌دا كه‌مپێك بۆ شوێنی نیشته جێبوونی ئاواره‌كان دروستبكرێت و پێداویستیه‌كانیان بۆ دابینبكرێت.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ تێكچوونی باری ئه‌منی ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای دیاله ژماره‌یه‌ك خێزان ئه‌و ناوچانه ئاواره‌ی ناوچه‌كانی سنوری گه‌رمیان بوون، ئیداره‌ی گه‌رمیانیش به‌پێی توانی خۆی هاوكاری و كۆمه‌كی پێ گه‌یاندوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئاواره‌كانه‌وه داوامان له رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، كه‌مپی نیشته‌جێبوون بۆئاواره‌كان دروست بكرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یه شوێنیان بۆ دیاری بكات.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: هاتنی ئاواره‌كان كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر گرانی نرخی خانوو له سنوره‌كه‌دا دروست كردووه، هاوكات بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا و شت و مه‌كيش ده‌بێت ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر بكرێت.
دواتر شاندی رێكخراه‌كه، سوپاس و ده‌ست خۆشیان له سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرد، كه به گوێره‌ی توانا هاوكاری ئاواره‌كانیان كردووه و به‌شێك له پێداوێیستییه‌كانیان بۆ دابینكردوون.
349 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|