كه‌لار: كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رۆشنبیری دروستده‌كرێت
7 / 7 / 2014
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، به بڕی زیاتر له سێ ملیار دینار كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رۆشنبیری له شاری كه‌لار دروستده‌كرێت كه هۆڵی سینه‌ما و شانۆ و كۆنسێرت له خۆده‌گرێت.
عه‌باس عه‌بدولره‌زاق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: پرۆژه‌ی دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیری له كه‌لار له ئێستادا قۆناغی ته‌ندرینی ته‌واو بووه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ووتیشی: ئه‌و پرۆژه‌یه به بڕی سێ ملیار و 650 ملیۆن دینار ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه تێدا مه‌سره‌حی رۆمانی و هۆڵی سینه‌ما و گه‌له‌ری مۆدێرن و هۆڵی كۆنسێرت و میوزیك و هۆڵی سمینار دروستده‌كرێت.
371 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|