سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كۆده‌بێته‌وه
7 / 7 / 2014
ئه‌مڕۆ (7ی ته‌مموز) به‌مه‌به‌ستی باشتر راییكردنی كاره‌كان و زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ قایمقامه‌كانی كه‌لار و كفری و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ر و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی گه‌رمیان كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له ئێستادا گه‌رمیان له هه‌موو بواره‌كاندا بوژانه‌وه و گه‌شه‌كردنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئێوه‌ش رۆڵێكی به‌رچاوتان هه‌بووه له خزمه‌تكردن و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواكاری هاوڵاتیان ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
ووتیشی: له ئێستادا زۆربه‌ی هاوڵاتیانی گه‌رمیان له كار و ئه‌دای به‌ڕێوه‌به‌ره‌یه‌تییه‌كانی گه‌رمیان رازین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكێكی زۆر گله‌یی و گازنده‌ی له كاره‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌ش پیویسته ئێوه وردتر بن بۆ پێداچوونه‌وه به كاره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینات و هه‌وڵدان بۆ راییكردنی كاره‌كان به باشترین شێواز.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌هۆی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم و قه‌یرانی دارایی، كار و پرۆژه‌كانی سستی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌دای به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان تاڕاده‌یه‌ك به‌ره‌و لاوازی چووه، به‌ڵام پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی جدی به پلانه‌كان بكرێت و كاره‌كان به باشی راییبكرێن.
357 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|