گه‌رمیان: لیژنه‌یه‌ك بۆ چاودێریكردنی باری ته‌ندروستی ئاواره‌كان پێكهێنرا
9 / 7 / 2014
به‌مه‌به‌ستی ریگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌ك له نێو ئاواره‌كانی سنوری گه‌رمیان، لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكده‌هێنرێت.
ئه‌مڕۆ (9ی ته‌مموز) سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیتاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ئاوی ده‌وروبه‌ر و ژینگه و ڤێتێرنه‌ری گه‌رمیان كۆبویه‌وه و له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا، رایسپاردن كه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌ك له نێو ئه‌و ئاوارانه‌ی سنوری پارێزگای دیاله كه روویان له سنوری گه‌رمیان كردووه.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تیشكیان خسته‌سه‌ر میكانیزمی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و بڕیاردرا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاودێریكردنی خێزانه ئاواره‌كان بۆ رێگریكردن له هه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌ك له نێویاندا بڵاوبێته‌وه.
320 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|