گه‌رمیان: رێكخراوی یونسێف هاوكاری ئاواره‌كان ده‌كات
15 / 7 / 2014
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری پێویست به ئاواره‌كانی سنوری پارێزگای دیاله له گه‌رمیان ئه‌مرۆ (15 ته‌موز) وه‌فدێكی رێكخراوی unsicfی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه‌دا كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، جه‌ختی له‌سه‌ر خراپی بارودۆخی ئاواره‌كان كردووه رایگه‌یاند: له ئێستادا ئاواره‌كان له حاڵێكی خراپ‌دا ژیان دهگوزرێنین و پێویستیان به هاوكاری و كۆمه‌كی رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و داواشی له رێكخراوی unsicf كرد به هانای ئاواره‌كانه‌وه بچین و په‌له بكه‌ن له دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان.
راشیگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئاواره‌كان سنوری پارێزگای دیاله، ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌پێ توانای خۆی كۆمه‌ك و هاوكاری پێگه‌یاندوون له بواره‌كانی ته‌ندروستی و دابینكردنی كه‌ل و په‌لی پێویست.
دواتر دكتۆر مارزیو بابیل نوێنه‌ری رێكخراوی unsicf له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی باردۆخ و گوزه‌رانی ئاواره‌كانی سنوری پارێزگای دیاله، ئه‌مرۆ به‌هامه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری پێویست به ئاواره‌كان و له رۆژانی داهاتووشدا رێكخراوه‌كه‌مان پلانی هه‌یه هاوكاری گشتگیری و فراوان ئه‌نجام بدات .
رونیشكردووه، ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ ئاواره‌كانی سنوری پارێزگای دیاله خۆی ده‌بینێـته‌وه له دابینكردنی ئاوی خوراردنهوه و كه‌ل و په‌ل و خۆراكی پێویست هه‌روه‌ها دابینكردنی پزیشكی منداڵان و ژنان .
ووتیشی" له رۆژانی داهاتوودا نوسینگه‌یه‌ك له شاری كه‌لار ده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری و كۆمه‌ك به ئاواره‌كان و رێكخستنی كاره‌كانمان".
247 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|