بۆ ده‌ستنیشانكردنی زه‌ویه زیاده‌ره‌ویه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو
21 / 7 / 2014
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی زیاده‌ڕه‌وی له زه‌ویه‌كانی سنوری شاره‌وانیه‌كانی گه‌رمیان، ئه‌مرۆ( 21ی ته‌موز) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای كه‌لار و كفری و به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رۆك شاره‌وانی ناحیه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته سه‌ر ناوه‌رۆكی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرابوو، سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردن و دیاریكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی زیاده‌ره‌وی تێدا كراوه له سنوری شاره‌وانیه‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان كه له ئێستادا بۆته دیارده.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا داوای له قایمقامي قه‌زا و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی سنوره‌كه كرد، زیاده‌ره‌ویه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن و له راپۆرتێكدا به‌وردی و تێر ته‌سلی پێشنیار و سه‌رنجه‌كانیان بخه‌نه‌روو، تاوه‌كو به پیشت به‌ستن به رێنمایه كارپێكراوه‌كان و به شێوه‌یه‌كی یاسایی چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به ناوه‌رۆكی خاڵێكی تری نوسراوه‌كه كرد، كه خۆی ده‌بینیه‌وه به كڕین و فرۆشتنی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی سنوره‌كه كه ئێستا له په‌ره‌سه‌ندایه. هاوكات داوای له ئاماده‌بووانی كۆبونه‌وه‌كه كرد به پێی رێكاره یاسایه‌كان كاربكه‌ن بۆ بنبركردنی ئه‌و دیارده‌یه.
286 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|