كه‌لار: هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌درێت
21 / 7 / 2014
له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی شاری كه‌لار و دۆزینه‌وه میكانیزمێكی گونجاو بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنیان، ئه‌مرۆ(21ی ته‌موز) به سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌نده‌كانی ته‌ندروستی له كه‌لار و ژماره‌یه‌ك پزیشكی سنوره‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سكاڵای هاوڵاتیان و به‌دواداچوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار بۆ كێشه‌كانی ته‌ندروستی شاره‌كه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه ئه‌نجام دراوه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی"ئیداره‌ی گه‌رمیان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، پاڵپشتێكی سه‌ره‌كی ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردني كێشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له كه‌لار ".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌لال نوری قایمقامی قه‌زای كه‌لار تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ی كه له كه‌رتی ته‌ندروستی له ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه رایگه‌یاند: شاری كه‌لار به هۆی نه‌بوونی بینای پێویست و ئامێری پزیشكی و كه‌می دكتۆری پسپۆره‌وه توشی گرفت هاتووه پێویسته چاره‌سه‌ر گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه.
دواتر ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند داواكاریه‌كانیان خسته‌روو، كه خۆیان ده‌بینیه‌وه له رێكخستنی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار و پیشت به‌ستن به مه‌ڵبه‌نده‌كانی تری ته‌ندروستی ناو شار و هێنانی پزیشكی پسپۆر و دابینكردنی ده‌رمان و ئامێری پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌لار.
پاشانیش سه‌ڵاح كوێخا، به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیانی راسپارد، كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له گه‌رمیان بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكاری ده‌بێت.
301 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|