به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی گه‌رمیان كۆچی دوایی كرد
22 / 7 / 2014
ئه‌مڕۆ (22ی ته‌مموز) هه‌ژار غازی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی گه‌رمیان كۆچی دوایی كرد و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش له پرسه نامه‌یه‌كدا وێڕای ئه‌وه‌ی پرسه و سه‌رخۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات، رۆڵی به‌رز ده‌نرخێنێت له راییكردنی كاره‌كانیدا و گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كانی بواری سه‌وزایی له سنوره‌كه‌دا.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ (22ی ته‌مموز) هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز هه‌ژار غازی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی گه‌رمیانمان پێگه‌یشت، بۆیه به‌ناوی ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوری ئیداره‌كه‌مانه‌وه، پرسه و سه‌رخۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو ده‌كه‌ین و داواكارین له خوای گه‌وره روحی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بوری كه‌سوكاره ئازیزه‌كه‌ی بدات.
دیاره كۆچكردوو له ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی گه‌رمیان، توانی خزمه‌تێكی باش بكات و جێگه‌ی ده‌ستی دیار بێت له گه‌شه‌پێدان و زیاتر كردنی پرۆژه‌كانی بواری سه‌وزایی له ناوچه جیاوازه‌كانی سنوری گه‌رمیان.
دووباره داواكارین له خوای گه‌وره رووحی كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 22/7/2014
234 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|