سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌رده‌كاته‌وه
24 / 7 / 2014
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 17 پێشمه‌رگه‌ی تریش بریندار بوون، به‌شێك له برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار كران، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شت و گوزاری گه‌رمیان برینداره‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان برینداره‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه و وێڕای ئه‌وه‌ی هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ خواستن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانی راسپارد كه به باشترین شێوه خزمه‌تی برینداره‌كان بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی برینداره‌كان د.حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك ئه‌و پێشمه‌رگانه شه‌هید و برینداربوون له ئێستاشدا له لایه‌ن تیمه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار چاره‌سه‌ر بۆ برینداره‌كان ده‌كرێت. ووتیشی: زۆربه‌ی برینداره‌كان برینه‌كه‌یان سوك بوون چاره‌سه‌ریان بۆكراوه و، له ئێستاشدا یه‌كێك له شه‌هیده‌كان گه‌یشتۆته كه‌لار و ئاگاداریش كراوینه‌ته‌وه له‌وه‌ی شه‌هیده‌كه‌ی تر به‌ڕیوه‌یه.
253 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|