به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له په‌یامێكیدا وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له موسڵمانان ده‌كات، هیوای ساغ و سه‌لامه‌تی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌خوازێت، كه له ئێستادا له پێناو پاراستنی خاكی كوردستان دژی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" له به‌ره‌كانی جه‌نگدان.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه پیرۆزبای خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و كوردستان و گه‌رمیان به تایبه‌تی ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین یه‌زدانی دلۆڤان تاعه‌تی ئه‌م مانگه پیرۆزه‌ی هه‌مووانی قبول كردبێت و ره‌حمه‌تی خۆیمان به‌سه‌ردا ببارێنێت.
هیواش ده‌خوازین ئه‌م جه‌ژنه‌مان ببێته هه‌وێنی چه‌سپاندنی ئاشتی و ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه و پێكه‌وه ژیانی زیاتر به‌رپا ببێت، هه‌ر لێره‌شه‌وه، ده‌ستی نزا و پاڕانه‌وه بۆ خودای گه‌وره و میهره‌بان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی برا پێشمه‌رگه‌كانمان بپارێزێت كه ئێستا له به‌ره‌كانی جه‌نگدا به‌رگری له خاك و نیشتمان ده‌كه‌ن و جه‌ژن له سه‌نگه‌ره‌كاندا به‌ڕێده‌كه‌ن.
دووباره پیرۆز بێت جه‌ژنی ره‌مه‌زان له هه‌موو لایه‌ك.
سه‌ڵاح كوێخا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
27/7/2014