سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
11 / 8 / 2014
ئه‌مڕۆ (11ی ئاب) به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستای جه‌له‌ولا و هاتنی ژماره‌یه‌ك خێزانی ئاواره‌ی ئه‌و سنوره بۆ گه‌رمیان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سنوره‌كه كۆبویه‌وه. له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی شه‌وی رابردوو له جه‌له‌ولا هاته ئاراواوه له‌و باره‌وه رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا چه‌كدارانی داعش پێشڕه‌وییان كردووه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌چه‌كی قورس به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشانه‌ی داوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه.
ووتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه له سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولان هێزی تری پێشمه‌رگه وه‌كو پشتیوانی له‌سنوری ناحیه‌كه دان ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چه‌كدارانی داعش نه‌توانن پێشڕه‌وی بكه‌ن و تێكبشكێن.
سه‌ڵاح كوێخا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هیواشی خواست كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان به ووریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكه‌ن و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رچاو بگرن.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان روونیشیكرده‌وه، له دوای تێكچوونی بارودۆخه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی كورد و عه‌ره‌ب له سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، ئاواره‌ی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون و هه‌وڵده‌ده‌ن میكانیزمی گونجاو بدۆزینه‌وه بۆ رێكخستنی ئه‌و ئاوارانه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان.
627 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|