شاندێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
18 / 8 / 2014
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له ناوچه سنوریه‌كانی گه‌رمیان له ئاردایه و دروستكردنی هه‌مه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌مرۆ(18ی ئاب) شاندێكی مه‌ڵَبه‌ندنی چوار گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له دیدارێكدا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ له سه‌ر ره‌وه‌شی گه‌رمیان به گشتی تاوتوێكرا.
شانده‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندنی چواری گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێك هاتبوون له عوسمان قه‌تارچی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندنی چواری یه‌كگرتوو و ژماره‌یه‌ك له كادریری حزبه‌كه، له سه‌ردانێكیاندا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عوسمان قه‌تارچی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشكرا كرد رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه كه ئێستا له كوردستان به گشتی له گه‌رمیان به‌تایبه‌تی له ئارادایه، به باشمان زانی چه‌ند پێشنیارێك بخه‌ینه‌روو له پێناو پارێزگاریكردن له ئاسایشی و ئه‌منی ناوچه‌كه و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و دڵسۆزی لایه‌نه‌كان بۆسنوره‌كه ، هاوكات هیواشی خواست پێشنیاره‌كان ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بێت .
رونیشكرده‌وه ، پێشنیاره‌كان خۆیان ده‌بینێته‌وه له دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئیداره و حزبه سیاسیه‌كان له پێناو یه‌ك هه‌ڵویستی لایه‌نه‌كان و هاوكاریكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش و كردنه‌وه‌ی كه‌مپێك بۆ ئاواره‌كان جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ری و رێكخستنی ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكاریانه‌ی ده‌گه‌ینرێته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها كاراكردنی مامۆستایانی ئاینی و له پێناو لێبورده‌ی و پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له یه‌كتر.
دواتر هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌ر سه‌ر رۆڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له هاوكاریكردنی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: یه‌كگرتووی ئیسلامی شان به شانی حزبه‌كانی تری كوردستان رۆلێ كاریان بینیوه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ئه‌مرۆش كه كۆمه‌لێك پێشنیار و بۆچوونی خۆیان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان كردوه و ئێمه به هه‌ند وه‌ریده‌گرین و كاری جدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند: ئه‌م پێكه‌وه كاركردنه له نێوان حزب و حكومه‌تدا هه‌یه له گه‌رمیان، نیشانه‌ی خه‌مخۆری و دلسۆزیه و هاوڵاتیانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه نیه‌تی كاركردن و تێگه‌یشتن هه‌یه له نێوان هه‌ردوولادا و پێویسته هه‌رده‌م به‌م رۆحیته‌وه بیربكه‌ینه‌وه و به‌م هه‌وڵه‌ش هێنده‌ی تر نه‌یاره‌كانمان هه‌ره‌س ده‌ێنین و بره‌و به سه‌ركه‌وتنه‌كانمان ده‌ده‌ین .
430 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|