ریزبه‌ندی ناوی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنی شوقه له‌كه‌لار
19 / 8 / 2014
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم بڕیاردا به دروستكردنی ژماره‌یه‌ك شوقه بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌كه‌لار، له ئێستادا ئیداره‌ی گه‌رمیان له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌پێی خاڵ ریزبه‌ندی بۆ ئه‌و ناوانه كردووه كه له‌و شوقانه سودمه‌ند ده‌بن.
یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی لیژنه‌كه به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی 72 شوقه كه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له شاری كه‌لار دروستی كردووه فۆرمیان پڕكرده‌وه، به‌جۆرێك ئه‌و شوقانه نیوه‌ی بۆ فهرهمانبهران ده‌بێت نیوه‌كه‌ی تریشی بۆ هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌بێت.
ووتیشی: دواتر لیژنه‌كه‌یان ئه‌و ناوانه‌ی ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه و دوای چێك كردنه‌وه و وردبینی بۆیان، ده‌ركه‌وت 71 هاوڵاتی و فه‌رمانبه‌ر به‌پێی رێنماییه‌كان و خاڵبه‌ندی مافی سودمه‌ند بوونیان ده‌بێت له شوقه‌كان.
یونس ئه‌حمه‌د روونییشیكرده‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌كان له سایتی فه‌رمی ئیداره‌ی گه‌رمیان، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه هه‌بێت و زانیاری به‌ڵگه‌داری هه‌بێت كه مه‌رجه‌كانیان له‌ده‌ستداوه بۆ وه‌رگرتنی شوقه‌كان، ده‌توانن له ماوه‌ی 10 رۆژدا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گه‌رمیان بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی تێبنییهكانیان، دوای ئه‌وه‌ش بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ناوی سودمه‌ندبووان ده‌درێت.
له ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له شاری كه‌لار 72 شوقه‌ی بۆ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌مده‌رامه‌ت به نرخێكی هه‌رزان و قیستی دێژخایه‌ن دروستكرد، به‌جۆرێك نرخه‌كه‌ی 25 هه‌زار دۆلاره و به قیستی 25 ساڵ ده‌درێته‌وه.
بۆ بینینی ناوه‌كان كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنانه‌ی لای خواره‌وه بكه:
2130 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|