كاری به په‌له ده‌كرێت بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك به ئاواره‌كانی گه‌رمیان
19 / 8 / 2014
ئه‌مڕۆ (19ی ئاب) به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئاواره‌كانی سنوری گه‌رمیان، بریكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه كۆبوویه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌رێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی گه‌رمیان له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو، دارا حه‌سه‌ن بریكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی عێراق مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ گه‌رمیان روونكرده‌وه ووتی" له گه‌رمیان ئێستا یارمه‌تیه مادی و مه‌عنه‌ویه‌كان كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌درێت به هاوڵاتیان به سستی به‌رێوه ده‌چێت، پێویسته په‌له بكرێت له گه‌یاندنیان به ئاواره‌كان".
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای به خێرهاتنی بۆ گه‌رمیان رایگه‌یاند: پێویسته وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی حكومه‌تی عێراقی تیمێك دروست بكات بۆ تۆماركردنی ناوی ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئاواره‌ی گه‌رمیان بوون و له هه‌مان كاتدا هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش بكات بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپێك بۆ ئاواره‌كان ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی لایه‌نی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌یاندنی هاوكاری به په‌له بۆیان.
دواتر دارا حه‌سه‌ن بریكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی عێراقی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی رووداوه‌كانی موسڵ له دوو مانگی رابردوودا ژماره‌یكی زۆر هاوڵاتی عێراقی رویانكردۆته ناوچه سه‌قامگیره‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق بریاریدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا له وه‌زاره‌ته‌كان بۆچاودێركردن و یارمه‌تیدانی ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئاواره بوون .
راشیگه‌یاند، لیژنه‌كه دوای به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی ئاواره‌كان، بڕیاریدا مينحه‌یه‌ك بدات به هه‌ر خێزانێك كه ئاواره بووه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری به په‌له و هه‌روه‌ها دروستكردنی سه‌به‌تی خواردن و بۆ ئه‌وه‌ی فشار نه‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئاواره ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مينحه‌كان بۆ خێزان یه‌ك ملیۆن دیناره و بۆ تاك 200 هه‌زار دینار و بۆ خێزانی بێ سه‌رپه‌رشت 500 هه‌زار دیناره .
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌دا دارا حه‌سه‌ن مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ گه‌رمیان روونكرده‌وه و ووتی"له گه‌رمیان ئێستا ئه‌و مینحه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌مرۆ دوای دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان گه‌یشتینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی پێویسته وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق هه‌وڵبدا بۆ دروستكردنی تیمێك بۆ تۆماركردنی ژماره‌ی خێزانه‌كان و كردنه‌وه‌ی كه‌مپێك بۆیان له سنوری گه‌رمیان".
459 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|