ریزبه‌ندی ناوی جوتیارانی گه‌رمیان بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی گه‌نم
20 / 8 / 2014
لیژنه‌ی چاودێری بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له كه‌لار ئاشكرایده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كانیان چه‌كی پاره به‌سه‌ر جوتیارانی سنوره‌كه‌دا دابه‌شده‌كرێت. حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌كه به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) راگه‌یاند:"دابه‌شكردنی چه‌كی پاره به‌سه‌ر جوتیاراندا له‌سه‌ر بنه‌مای ریزبه‌ندی وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كانیان ده‌بێت و له ریزبه‌ندیه‌كه‌دا ناوی جوتیاران ئاماژه‌ی پێدراوه، چه‌كی پاره‌كه‌ش هه‌ر به‌ناوی جوتیارانه‌وه ده‌بێت بۆیه پێویسته هه‌ر خۆیان وه‌ریبگرن نه‌ك شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان". حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د روونیشیكرده‌وه: ژماره‌ی ئه‌و جوتیارانه‌ی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه چه‌كی پاره‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت خۆی ده‌بینێته‌وه له هه‌زار و 190 جوتیار و به‌پێی بڕ و جۆری گه‌نمه‌كه‌ی پاره‌ی پێده‌درێت. سه‌رۆكی لیژنه‌كه راشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتووه ده‌ست به دابه‌شكردنی چه‌كه‌كان بكرێت.
1574 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|