گه‌رمیان: له‌م مانگه‌دا ده‌یان رووداوی جۆراوجۆر تۆماركراوه
21 / 8 / 2014
به‌پێی ئامارێكی سه‌نته‌ری هه‌مانگی كه‌لار (jcc) له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا (16ی ئاب) له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان 141 حاڵه‌ت و رووداوی جۆراوجۆر تۆماركراوه كه تێدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی كه‌لار (jcc) كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) نێردراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا 29 رووداوی جۆراو جۆر تۆماركراوه و 15 حاڵه‌تی سوتان و ئاگر كه‌وتنه‌وه هه‌بووه و 21 رووداوی هاتوچۆ هه‌بووه و به‌هۆیانه‌وه 32 كه‌س برینداربوون، له‌گه‌ڵ سوتانی پێنج ماڵ و دوكان.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا، چوار كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و دوو حاڵه‌تی شه‌ڕی هاوڵاتیان تۆمار كراون و شه‌ش گردبوونه‌وه هه‌بووه و سێ حاڵه‌تی مردن به نه‌خۆشی و یه‌ك كه‌س له ئاودا خنكاوه و دوو هه‌وڵی خۆكوشتن و وونبوونی پێنج هاوڵاتی و 16 كه‌س و پێنج ئۆتۆمبیلی گومان لێكراو و یه‌ك حاڵه‌تی مردن به‌هۆی كاره‌با و دوو حاڵه‌تی دزی كردنیش تۆماركراون.
320 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|