هه‌فته‌ی داهاتوو چه‌كی پاره‌ی جوتیارانی گه‌رمیان دابه‌شده‌كرێت
28 / 8 / 2014
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی كه‌لار به‌رهه‌می جوتیارانی سنوره‌كه وه‌رگیرا، بڕیاره له‌هه‌فته‌ی ئاینده‌وه چه‌كی پاره به‌سه‌ر ئه‌و جوتیارانه‌دا دابه‌شبكرێت.
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاودێری بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له كه‌لار به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) ی راگه‌یاند: له ئێستادا چه‌كی پاره‌ی جوتیاران گه‌یشتۆته ده‌ستیان و له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندیه‌ی له‌كاتی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمدا ره‌چاو كراوه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن.
ووتیشی "پێویسته له‌كاتی وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌كه‌دا جوتیار خۆی ئاماده بێت نه‌ك شۆفێری ئۆتۆمبیل كه گه‌نمه‌كه‌ی لێ وه‌رگیراوه".
سه‌رۆكی ئاشكراشیكرد، ژماره‌ی ئه‌و جوتیارانه‌ی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه چه‌كی پاره‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت، هه‌زار و 190 جوتیاره و به‌پێی بڕ و جۆری گه‌نمه‌كه‌یان پاره‌یان پێده‌درێت.
897 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|