10 هه‌زار خێزانی ئاواره له گه‌رمیاندا بوونیان هه‌یه
31 / 8 / 2014
نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات، له دوای ناسه‌قامگیری بارودۆخی ناوچه‌كانی عێراق نزیكه‌ی 10 هه‌زار خێزانی ئاواره له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێڕاقه‌وه روویان له قه‌زا و ناحیه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كردووه.
عادل عه‌لی به‌رپرسی نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا نزیكه نۆ هه‌زار و 934 خێزانی ئاواره له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه روویان له قه‌زا و ناحیه‌كانی سنوری ئیدراه‌ی گه‌رمیان كردووه كه ژماره‌یان زیاتر له 45 هه‌زار كه‌سه.
راشیگه‌یاند:"به رێژه‌ی زیاتر له 80% ی ئه‌و خێزانانه‌ی هاتوونه‌ته گه‌رمیان به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و زۆربه‌شیان دانشتووی سنوری پارێزگای دیاله‌ن".
به‌رپرسی نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازیه جیهانی و ناوخۆییه‌كانه‌وه كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌ش به‌و خێزانه ئاوارانه كراوه و له هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپێك بۆیان.
409 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|