ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
گه‌رمیان: ته‌نها دوو قوتابخانه‌ ئاواره‌ی تێدایه‌ ‌

2 / 9 / 2014


ئه‌مڕۆ (2ی ئه‌یلول) له‌میانی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی له‌ شاری كه‌لار به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئاشكرایكرد، له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌نها دوو بینای قوتابخانه‌ له‌سنوری گه‌رمیان ئاواره‌ی تێدا نیشته‌جێیه‌.

دارا ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان به‌سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: ئه‌م خوێندنگه‌ 18 پۆلییه‌ به‌ بودجه‌ی یه‌ك ملیار و 271 ملیۆن جێبه‌جێكراوه‌ و هۆڵی گه‌وره‌ و كافتریا و سێ تاقیگه‌ی وانه‌كانی فیزیا و كیمیا و زینده‌وه‌رزانی تێدایه‌ و بڕیاره‌ دوو ده‌وامی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی تێدا بكرێت.

ده‌رباره‌ی ئاماده‌كاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن و كێشه‌ی بینای قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌ له‌ گه‌رمیان، دارا ئه‌حمه‌د ووتی "ئاماده‌كارییه‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و له‌ سنوری هه‌موو ئیداره‌ی گه‌رمیاندا حه‌وت قوتابخانه‌ ماوه‌ سێ ده‌وامی بێت له‌ داهاتووشدا ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،  له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا ته‌نها دوو قوتابخانه‌ له‌ ناحیه‌كانی كۆكس و قۆره‌توو ئاواره‌ی تێدا نیشته‌جێیه‌، تا ده‌تستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و كێشه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌وامی ئاسایی له‌و دوو قوتابخانه‌یه‌ش بكرێت.

‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه
maktab01 maktab02 maktab03 maktab4
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure