له‌گه‌رمیان هاوكاران دوو ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رپێچیكارانن
3 / 9 / 2014
له‌ماوه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵدا، له‌سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی چاودێری بازرگانی گه‌رمیانه‌وه له ئه‌نجامی پشكنینی زیاتر له 700 شوێنكار، نزیكه‌ی 50 شوێنكار غه‌رامه‌كراون و له‌به‌رامبه‌ریشدا زیاتر له 100 شوێنكاریش خۆراكی به‌سه‌رچوویان ڕاده‌ستی لیژنه‌كان كردووه.
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان به سایتی ( ئیداره‌ی گه‌رمیان )ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی مانگی ئابدا و له‌سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشكنین بۆ 779 شوێنكار كراوه و به‌هۆی بوونی خۆراكی خراپ و ماوه به‌سه‌رچووه‌وه 32 فرۆشیار غه‌رامه‌كراون و به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی كاڵا و شمه‌كه‌كانیان لێكردبووه‌وه 17 فرۆشیاری تر غه‌رامه‌كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان وتیشی"هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 113 فرۆشیار خۆیان خۆراكی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوویان ڕاده‌ستی لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان كردووه كه ده‌كاته زیاتر له دوو ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رپێچیكاران".
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ی یه‌ك تۆن و نیو خۆراكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌گه‌ڵ دوو تۆن و نیو سه‌وزه و میوه‌ی خراپ بوودا گیراوه. راشیگه‌یاند: كۆی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له سه‌رپێچیكاران وه‌رگیراوه بریتی یه له دوو ملیۆن و 110 هه‌زار دینار.
310 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|