گه‌رمیان: كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئالیك ده‌كرێته‌وه
4 / 9 / 2014
به‌یانی ئه‌مڕۆ (4ی ئه‌یلول) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی كشتوكاڵی گه‌رمیان، له گوندی بان ئاسیاوی سنوری ناحیه‌ی كۆكسی سه‌ر به قه‌زای كفری، كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئالیك كرایه‌وه.
له‌و باره‌وه ره‌حیم حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی رایگه‌یاند: ئه‌م كارگه‌یه پرۆژه‌یه‌كی ئه‌هلیه و رۆڵێكی باشی ده‌بێت له بوژاندنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵداری و زیادكردنی سامانی ماسی له سنوری گه‌رمیاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌لی كار له سنوره‌كه‌دا زیاتر ده‌بێت و چه‌ندین كرێكار ده‌كه‌وێته كاره‌وه.
ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كارگه‌كه ره‌حیم حه‌مید ووتیشی "كارگه‌كه سێ جۆر ئالیك به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ئالیكی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ماسی، كه له توانایدایه له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا 10 ته‌ن ئالیك به‌رهه‌م بهێنێت". به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ئێستاوه كارگه‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه و رۆژانه 12 كاتژمێر كارده‌كات، واتا له رۆژێكه 120 ته‌ن ئالیك به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ره‌حیم حه‌مید هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، له ئێستادا جگه له‌م كارگه‌یه كارگه‌یه‌كی تری ئالیك له سنوری گه‌رمیان كاری به‌رهه‌م هێنان ده‌كات و دوو كارگه‌ی تری هاوشێوه له بواری جێبه‌جێكردندایه.
369 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|