وه‌فدێكی پارێزگای كرمانشان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
9 / 9 / 2014
به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی مه‌رزی تیله‌كۆ و تاوتوێكردنی كێشه و گرفته‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ئه‌مرۆ(9ی ئه‌یلول) وه‌فدێكی باڵایی پارێزگای كرمانشانی كۆماری ئسلامی ئێران، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یاندا، له مه‌رزی نێوه‌ده‌وڵه‌تی په‌وێزخان له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازی له وه‌فده‌كه كرا و كه پێك هاتبوون له جێگری پارێزگاری كرمانشان بۆ كاروباری ئه‌منی و لێپرسراوی فرمانده‌ی قه‌سری شرین و به‌رێوه‌به‌ری به‌بازاركردنی پارێزگاری كرمانشان و نوێنه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆماری ئسلامی ئێران. دواتر وه‌فده‌كه‌ی پارێزگاری كرمانشان له سه‌ردانێكیاندا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه .
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دكتۆر شه‌هریارحه‌یده‌ری جێگری پارێزگاری كرمانشان بۆ كاروباری ئه‌منی تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای كرماشان به تایبه‌تی و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له رابردوودا به هۆی سه‌ردانی وه‌فدی نێوان هه‌ردوولا هه‌وڵدراوه به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كێشه و گرفته‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان چاره‌سه‌ربكرێت و له داهاتووشدا به پلانی نوێ كاری به‌رده‌وام له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دكتۆر شه‌هریار حه‌یده‌ری تیشكی خسته‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه له مه‌رزی په‌روێزخاندا بوونیان هه‌یه رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و تانكه‌راكانه‌وه كه سوته‌مه‌نی ده‌گوانه‌وه قه‌ڵه‌بالغی له مه‌رزه‌كه‌دا دروست بووه و پێویسته به هامه‌هه‌نگی هه‌ردوولا چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه، هاوكات له به‌شێكی تر كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆماری ئسلامی ئێران كێشه‌كانی زه‌وی جوتیارانی له سنوری مه‌رزی تیله‌كۆی له وڵاته‌كه‌ی خۆی چاره‌سه‌ركردوه ئاماده‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه‌ی تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی تیله‌كۆ رایگه‌یاند: مه‌رزی تیله‌كۆ گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانی هه‌ردوولا له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی تیله‌كۆ ئه‌نجامداوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌فدێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی پارێزگای كرمانشان ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی مه‌رزه‌كه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كار له‌سه‌ر رێكخستنی تانكه‌ره‌كان ده‌كرێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی گه‌رمیان راده‌سپێرێت ئه‌و كێشیه چاره‌سه‌ربكه‌ن .
443 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|