گه‌رمیان: یه‌كه‌مین زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
10 / 9 / 2014
هاوشێوه‌ی شار و شار‌و شارۆچكه‌كانی تری هه‌رێم، به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار، به‌یانی ئه‌مڕۆ (10ی ئه‌یلول) له مه‌راسیمێكدا یه‌كه‌مین زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن له ئاماده‌یی (شه‌هید بورهاني حه‌مه‌ی مینا) له‌شاری كه‌لار لێدرا.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و رێوره‌سمی هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان ده‌سه‌تیپێكرد و دواتر عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێدا ووتی "به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی خوێندن به ناوی ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوره‌كه پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایانی سنوری گه‌رمیان ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین هه‌مووان به سه‌ركه‌وتوییی قۆناغه‌كانی خوێند ببڕن".
راشیگه‌یاند: ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی جه‌نگێكی نه‌خوازراو بۆته‌وه و به‌وهۆیه‌وه قه‌یرانی دارایی به‌رده‌وامه مامۆستایانیش توانیویانه پێشمه‌رگه ئاسا سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی موچه‌كانیان درێژه به‌خزمه‌ت و پرۆسه‌ی په‌روره‌ده و فێركردن بده‌ن ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ئێستادا به‌شێكی زۆر له كێشه‌كانی بواری په‌روه‌رده له سنوری گه‌رمیان چاره‌سه‌ركراوه و چه‌ندین بینای نوێی قوتابخانه و خوێندنگه دروستكراوه، ئه‌وانیش له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ن بۆ پشتیوانی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا.
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش دارا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ووتارێكی پێشكه‌شكرد و تێدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن رایگه‌یاند: ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ولاته‌كه‌مان له جه‌نگدایه وه‌كو ته‌حه‌دایه‌ك بۆ تیرۆریستان له ژێر سایه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان به سه‌ركه‌وتوانه درێژه به خوێندن ده‌ده‌ین.
دواتر وتاری هه‌ریه‌كه له لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و كارگێڕی ئاماده‌یی شه‌هید بورهانی حه‌مه‌ی مینا پێشكه‌شكرا و له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن دوو خوشكی شه‌هید (ملازم چۆمان عه‌بدولره‌حمان) كه له جه‌نگی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستاندا شه‌هید بوو زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه و خوێندنگه‌كانی سنوری گه‌رمیان لێدرا.
432 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|