مامۆستایانی گه‌رمیان داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌كه‌ن
28 / 9 / 2014
ئه‌مڕۆ(28ی ئه‌یلول )ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیله‌كانیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد، له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو مامۆستایان ئه‌وه‌یان خسته‌روو، له ئێستادا به هۆی گرانی نرخی به‌نزین، ئۆتۆمبیلی مامۆستایان ناتوانن بگه‌ن به لادێ دووره له ده‌سته‌كان ئه‌مه‌ش وای كردووه پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌ندێك ناوچه دوابخرێت.
دا‌واشیان له سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد، كه نرخی به‌نزین ئۆتۆ مبیل هاتوچۆی مامۆستایان هاوتا بكرێت به نرخی به‌نزین ته‌كسی و پاس كه له ئێستا به بریارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ر لترێك به‌نزین بڕی 500 دیناروه‌رده‌گرێت .
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای به ره‌وا زانینی داواكاریه‌كانیان رایگه‌یاند: كێشه‌ی گرانی نرخی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبیلی هاتۆچۆی مامۆستایان له هه‌موو كوردستاندا به‌ربڵاوه، پێویسته بڕی به‌نزینی پێویست بۆ هاتۆچۆی مامۆستایان دابین بكرێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكرێت.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له هه‌فته‌ی رابردوودا داواكاری و پێشنیاره‌كانی مامۆستایاني گه‌یاندۆته سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان وجێگره‌كه‌ی، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش پالًپشتیان له ته‌واوی داواكاریه‌كان كردووه و به‌لێنیشیان داوه له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده وتوێژ بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كان.
325 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|