ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە
لیژنە هاوبەشەكانی قایمقاميەتی كەلار، رێگری دەكەن لە خۆراكی بەسەرچوو ‌

30 / 9 / 2014

 
بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستیەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقاميەتی قەزای كەلار بۆ چاودێركردنی و پشكنین و نرخی ئەو شتومەكانەی لە بازارەكاندا هەن ئەمرۆ (30ی ئەیلول ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ قایمقامی قەزای كەلار و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كۆبوویەوە.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا كە لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان بەرێوەچوو سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای دەست خۆشی لە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقاميەت رایگەیاند: لە ئێستادا بە هۆی ئەو قەیران و كەم و كورتیانەی كە رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە لە رووی بودجە و پێداویستی بنەرەتیەكان بە تایبەتی نەبوونی بەنزین و ئۆتۆمبیل، لیژنەكانی بە تەواوی نەیتوانیوە ئەركەكانی خۆی جێبەجي بكات.

راشیگەیاند:لە ئێستادا ئیدارەی گەرمیان بە هەموو شێوەیەك هەماهەنگی و هاوكاری تەواوی لیژنەكە دەكات لەسەرجەم پێداویستیە بنەرەتیەكاندا، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش. بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی كارا چاودێری و مۆلەت و نرخ و پاك خاوێنی و تەندروستی بازار و شوێنە گشتیەكان بكەن.

پاشان لە كۆبوونەوەكەدا جەلال نوری قایمقامی قەزای كەلار ئەوەی خستەروو ، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقاميەتی قەزای كەلار كە لە فەرمانبەرانی لایەنە پەیوەندارەكان كە لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و ڤێتەنەری و ئاسایشی و بازرگانی گەرمیان پێك هاتوون، رۆژانە لە رێگەی لیژنەكانەوە بەداواداچوون پشكنین دەكرێت بۆ هەموو ئەو خۆراك و مەوادانەی لە بازارەكاندا دەفرۆشرێت.

تەئەكیدیشی كردەوە، لیژنەی هاوبەشی قایمقاميەتی كار لەسەر بنبڕكردنی دیاردەی خۆراكی بەسەر چوو و نرخی زیادە دەكات بۆ ناو سنوری  قەزای كەلار خاوەنەكانیان  رووبەرووی یاسا دەكاتەوە.

 دواتر سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان قایمقامی قەزای كەلار راسپارد ئەو كارمەندانەی كە لیژنە هاوبەشی قایمقاميەتدا هەن ، بە تەواوی جێگیر بكرین لە لیژنەكەدا بۆ ئەوەی بتوانن بە بەردەوامی كارەكانیان راپەرێنین.

‌ 348 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure