گه‌شت و گوزاری گه‌رمیان له چه‌ژنی قورباندا چالاكی ئه‌نجام نادات
2 / 10 / 2014
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شت و گوزاری گه‌رمیان رایده‌گه‌ینێت، به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری هه‌رێم و شه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دژی چه‌كدرانی داعش له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا دا هیچ چالاكیه‌ك ئه‌نجام ناده‌ین.
ئاكۆ حه‌مید به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گشتی گه‌شت و گوزاری گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: به بۆنه‌ی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی كه‌رووی له هه‌رێم كوردستان كردووه و هه‌بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ركانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ دژی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)، له جه‌ژنی پیرۆزی قورباندا ناتوانین هیچ چالاكی و ئاهه‌نگي به‌رفراوان له سنوری گه‌رمیان ساز بكه‌ین ته‌نها له پێشوزای گه‌شتیاراندا ده‌بین.
سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی پێشوزای له گه‌شتیاران به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گه‌شت و گوزاری گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ئه‌وان بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له بازگه‌كانی ساڵح ئاغا و شێخ له‌نگه‌رله سنوری قه‌زای كه‌لار و خاڵه سنوریه‌كانی مه‌رزی په‌روێزخان به پرۆشه‌ر و نامیلكه و نه‌خشه‌ی گه‌شیاری پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كه‌ین.
ووتیشی"كارتی خزمه‌تگوزاری كه ژ.مۆبایلی هه‌موو كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌رمیان و رێنمایی و هۆشیاری گه‌شت و گوزاری له خۆ ده‌گرێت به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا دابه‌ش ده‌كه‌ین، تاوه‌كو به ئاسانی بتوانین خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین و پاك و خاوێنی شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی گه‌رمیانیش بپارێزێن" .
477 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|