ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
سەڵاح كوێخا، سەردانی بەرەكانی پێشەوەی جەنگ دەكات لە دوز خورماتوو ‌

2 / 10 / 2014


لە درێژەی سەردانە مەیدانیەكانیدا بۆ بەرەكانی پێشەوەی جەنگ ئەمرۆ (2ی تشرینی یەكەم) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری هەر یەك لە قایمقامی قەزای كەلار و بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی و بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆ و بەرێوەبەری بەرگر شارستانی گەرمیان، بەمەبەستی گەیاندنی هاوكاری و پاڵپشتیكردنیان سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە سنوری قەزای دوز خورماتوو.

لەسەرەتای سەردانەكەیدا سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وەفدی یاوەری،سەردانی فرۆكەخانەی قەزای دوز خورماتووی كرد لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی (70)  و فەرماندەكانی میحوەری سنوری قەزاكە كۆبوویەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان،  وێرای گەیاندنی چوار هەزار و 500 سێت ئاو و بڕی خواردن و كەل پەلی پێویست  ئامادەی خۆشی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتیەكی مادی و مەعنەوی لەرووی دابینكردیني خواردن و پێداویشتیەكانی هێزەكانی پێشمەرگە.

دواتر شێخ حەعفەر شێخ مستەفا  فەرماندەی هێزەكانی (70) وێرای سوپاسی ئیدارەی گەرمیان و خەڵكی ناوچەكە رایگەیاند: لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی داعش، ئیدارەی گەرمیان هاوكاری و پاڵپشتی  هێزەكانی كردووە و برٍی خواردنی پێویستی گەیاندۆتە بەرەكانی شەر ئەمەش جێگای دەست خۆشیە.

هەر لە درێژەی سەردانە مەیدانیەكانیدا بۆ بەرەكانی پێشەوەی شەر، پاش نێوەرۆی  دوێنی سەڵاح كوێحا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد لە گوندی (حوسینیە ) نزیكی گەرەكی سەوز (خازرا) لە سنوری ناحیەی جەلەولا.

لە سەردانەكەیدا سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ عەقید تەها تیماری فەرماندەی فەوجی (5)ی پۆلیسی بەرگری فریاكەوتن گەرمیان و عەمید نجم الدین محەمەد فەرماندە لە پۆلیسی بەرگری فریاكەوتني سلێمانی و عەدنان حەمە مینا بەرپرسی میحوەری جەلەولا كۆبویەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا  وێرای بەرز نرخاندنی رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە لە شەرەكانی دژ چەكدرانی داعش لە سەرجەم قۆڵەكانی سنورەكە،  ئامادەی  و پاڵپشتی خۆشی  نیشاندا  بۆ گەیاندنی هاوكاری و خواردنی پێویست بۆ هێزەكان، لەو چوارچێوەیشدا بری زیاتر لە 800 جووت پێلاو و 500 سێت ئاو و 50 كارتۆن نان و 30 كارتۆن خواردنی ئامادەكراو هەروەها هەندێ كەل و پەلی پێویستی گەیاند دەست هێزەكانی پێشمەرگە.

‌ 1054 جار خوێندراوه‌ته‌وه
dwez0054 dwezz0023 dwezzz001 dwezz0044
jalwla004 jalwala0006 jawla008 jalwa0099
jalwaa0023
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure