ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
پەیامی سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە جەژنی قوربانی پیرۆزدا ‌

3 / 10 / 2014


بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی  پیرۆزەوە سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لە پەیامێكیدا پیرۆزبای خۆی ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی كوردستان بە گشتی و كەس و كاری شەهیدان و هێزەكانی  پێشمەرگە بە تایبەتی دەكات و هیواش دەخوازێت ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی نەمانی جەنگ و بەرەو پێشچوونی ئازادی و سەربەخۆی كوردستان.

پەیامی پیرۆزبایی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە بۆنەی هاتنی چەژنی قوربانی پیرۆز

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبانەوە


بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی جیهان و كوردستان و گەرمیان بە گشتی و كەس و كاری شەهیدان و برا پێشمەرگەكانمان بە تایبەتی دەكەین.

داواكارین لە خودای مەزن، ئەم جەژنە بكاتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی و گیانی برایەتی و یە كتر قبوڵكردن لە نێوان هەموو پێكهاتە و مەزهەب و ئاینەكانی گەلانی جیهان، بە رەحمەت و بەرەكەتی خۆی كوردستان و گەلەكەمان لە هەر ئاشوب و وێرانەی ناحەزان بپارێزیت و پێشمەرگە و برا و رۆڵە قارەمانەكانمان لە سەنگەری بەرگری لە كەرامەت و پاراستنی نیشتیمانەكەمان دا سەربخات و هەمیشە سەربڵندیان بكات.

هەر لێرەشەوە سەری رێزونەوازش بۆ شەهیدان و كەسوكارە سەربەرزەكانیان نەوی دەكەین كە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان گیانی خۆیان كردە قوربانی.

هەر بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی حاجیان و كەسوكارە ئازیزەكانمان دەكەین ، كە بە مەبەستی بە جێهێنانی فەریزەی حەج روویان لە ماڵی خودا و كە عبەی پیرۆز كردوە و ئەم فەریزەیان لێ قبوڵ بكات و بە سەلامەتی بگەرێنەوە ناومان.

دووبارە پیرۆز بێت جەژنی قوربانی پیرۆز لە موسڵمانان

سەلاح كویخا
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
3/ 10/ 2014


‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure