به وێنه، ته‌قینه‌وه خۆكوژیه‌كانی ئه‌مرۆی ناحیه قه‌ره‌ته‌په
12 / 10 / 2014
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆبه‌هۆی سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیه‌وه له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په سه‌ر به پارێزگای دیاله ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتی شه‌هید و برینداربوون .
له‌سه‌ره‌تای كاره تیرۆرستیه‌كه‌دا، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و كه‌سێكی خۆكوژ له‌به‌رده‌م بینای هه‌ریه‌كه له ئاسایش و شاره‌وانی و كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بینای پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای قه‌ره‌ته‌په‌دا ته‌قیه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌دا كه‌سێكی تری خۆكوژ خۆی ته‌قانده‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه تا ئێستا زیاتر له 26 شه‌هید و 117برینداری لێكه‌وتؤته‌وه .
دوای به‌دوای ئه‌وه‌ش برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار و نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید خالید گه‌رمیاني له قه‌زای كفری كران.
به‌پێ ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار، تا ئێستا 26 شه‌هید و 117 بریندار هه‌یه، له‌ناو قوربانیه‌كانیشدا ژن و منداڵ هه‌یه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كانی ناحیه قه‌ره‌ته‌په به زووترین كات سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان وبه‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی و ئاسايشي كفری و له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په.
پاشان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیوا مه‌ردان چاوشین به‌رپرسی محیوه‌ری قه‌ره‌ته‌په كۆبوویه‌وه رایگه‌یاند: بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ هه‌موو هاتوچۆیه‌كی ئۆتۆمبیل له ناحیه‌كه‌دا قه‌ده‌غه ده‌كرێت و جگه له هاتوچۆی هێزه ئه‌منیه‌كان .
هه‌ر له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان شاره‌وانی كفریش راسپارد، كه پاشماوه‌ی كاره تێرویسته‌كانی ئه‌مرۆ قه‌رته‌په پاك بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها داواشی له ئاسایش و پۆلیسی گه‌رمیان كرد به‌وردی چاودێری ناحیه‌كه بكه‌ن له هه‌ر هه‌وڵێكی دزێوی تر.
فۆتۆكان: كاوه جاسم
919 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|