په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان، یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی به‌ده‌ست هێنا
14 / 10 / 2014
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی ده‌رچوونی خوێندكارانی قۆناغی (12) ئاماده‌یی بڵاوكرده‌وه، تێدا په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان پله‌ی یه‌كه‌می له سه‌ر ئاستی هه‌رێم بۆ به‌شه‌كانی (زانستی ، پیشه‌یی) وپله‌ی دووه‌مییش له به‌شی (وێژه‌ی)دا به‌ده‌ست هێنا.
له‌وباریه‌وه دارا ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان به ساتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: پاش ته‌واو بوونی و هاتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌زموونه گشتیه‌كانی قۆناغی(12)ی ئاماده‌یی له به‌شه‌كانی ( زانستی ، پیشه‌یی) و ( وێژه‌یی) بۆ ساڵی خوێندنی (2013-2014)ی خولی (یه‌كه‌م و دووه‌م)، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاستی ده‌رچوونی خوێندكارانی له په‌روه‌رده گشتیه‌كانی هه‌رێمی دیاریكرد راشيگه‌ياند: به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه خوێندكارانی سنوری په‌روه‌ده‌ی گه‌رمیان له ئه‌زموونه گشتیه‌كاندا پێشكه‌شیان كرد، توانیان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م له قۆناغی ئاماده‌یی به‌شه‌كانی( زانستی ، پیشه‌یی) و هه‌روه‌ها له به‌شی (وێژه‌ی)یش پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنین.
رونیشكرده‌وه، له به‌شی زانستی خوێندكارانی گه‌رمیان به‌رێژه‌ی 83.25 % ده‌رچوون و توانیويانه پله‌ی یه‌كه‌م له سه‌ر ئاستی هه‌رێم و له به‌شی وێژه‌یشدا به رێژه‌ی 80.42 % پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێهین.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ووتی" جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له خوێندكاران و سه‌رجه‌م مامۆستایانی سنوری گه‌رمیان ده‌كه‌ین و هیومان وایه هه‌موو ساڵێك خوێندكارانی سنوره‌كه له ریزبه‌ندی باشترینه‌كاندا ببینین" .
ئه‌مه‌ش ریزبه‌ندی رێژه‌ی ده‌رچووانی ئه‌نجامی ئه‌زموونه گشتیه‌كانی قۆناغی(12)ی ئاماده‌یه له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2013-2014) .
به‌شی زانستی و پیشه‌یی: گه‌رمیان %83،25 پله‌ی یه‌كه‌می سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان. سلێمانی %81،99 پله‌ی دووه‌می سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ولێر %72،24 پله‌ی سێیه‌می سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان. دهۆك %63،37 پله‌ی چواره‌می سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان.
به‌شی ویژه‌یی: سلێمانی %82،60 پله‌ی یه‌كه‌می سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان. گه‌رمیان %80،42 پله‌ی دووه‌می سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ولێر %72،58 پله‌ی سێیه‌می سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان. دهۆك %71،64 پله‌ی چواره‌می سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان.
470 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|