سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كێشه‌كانی ناحیه‌ی جه‌باره چاره‌سه‌ر ده‌كات
4 / 11 / 2014
ئه‌مڕۆ ( 4ی تریشنی دووه‌م) ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی ناحیه‌ی جه‌باره، به‌مه‌به‌ستی خسته‌نه‌رووی داوكاریه‌كانیان و چاه‌ره‌سه‌ركردنی گیرفته‌كانی ناحیه‌كه‌یان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌شتیاری ئیداره‌كه كۆبوونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو دانیشتوانی ناحیه‌ی جه‌باره رایانگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری خزمه‌تێكی زۆری به به خه‌ڵكی ناحیه‌كه كردووه و له ئێستاشدا ناحیه‌كه یه‌كێكه له ده‌رگاكانی دڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی شه‌ری چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانیشتوانی ناحیه‌كه به‌ده‌ست كۆمه‌لێك گیر و گرفته‌وه ده‌ناڵێنین هاوكات دا‌واشیان كرد به زووترین كات چاره‌سه‌ری داواكاریه‌كانیان بكه‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دانیشتوانی ناحیه‌ی جه‌باره كێشه و گیر و گرفته‌كانیان له یاداشتێكدا ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد، له یاداشتێكیاندا چه‌ند داوكاركه‌یان خسته‌روو ، كه خۆی ده‌بینیه‌وه له نه‌بوونی نه‌وت و غاز و پێنه‌دانی كاره‌بای نیشتیمانی له‌لایه‌ن پارێزگای دیاله‌وه و كێشه‌ی هاتنی ئاواره‌كان و گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناحیه‌كه و زیادكردنی هێزیكی زیاتر له سنوری جه‌باره و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تیرۆرستان له ناوچه‌كه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ناحیه‌ی جه‌باره به یه‌كێك له ناحیه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشت و هاوكاری دانیشتوانی ناحیه‌كه ده‌كه‌ین به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه.
پاشان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌دوادچوونی بۆ كێشه‌كان كرد ، له‌و روه‌وه قایمقامی قه‌زای كفری و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیانی راسپارد چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌وت و غاز و كاره‌بای ناحیه‌كه بكات و داواشی له دانیشتوانی ناحیه‌ی جه‌باره كرد كرین و فرۆشتن به زه‌ویه‌كانیانه‌وه نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌باره وه‌كو ناوچه‌یه‌كی كوردستانی خه‌ڵكی تێدا بژێت .
354 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|