له كه‌لار جل و به‌رگی زستانه بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوا كۆده‌كرێته‌وه
5 / 11 / 2014
ئه‌مڕۆ(5ی تشرينی دووه‌م ) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی كه‌مپی كۆكردنه‌وه جل و به‌رگی زستانه بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كرد له شاری كه‌لار، پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشي پیشاندا بۆ بانگه‌وازكردن له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كه‌مپی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ رۆژئاوا له یانه‌ی رۆشنبیری له شاری كه‌لار، ده‌ست خۆشی له گروپی گه‌نجانی خۆبه‌خش كرد كه به هاوكاری رادیۆیه‌كانی (ته‌وار ،كازیوه،ده‌نگ،مه‌شخه‌ڵان) و ته‌له‌فزیۆنی ئاینده هه‌ڵده‌سێت به كۆكردنه‌وه‌ی جل و به‌رگی زستانه بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوا .
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان دوپاتیكرده‌وه، كه ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپشتی و هه‌مه‌هه‌نگی له گروپی گه‌نجانی خۆبه‌خش له كه‌لار ده‌كات له بانگه‌وازكردن بۆ هاندانی خه‌ڵك بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته.
له دوێنیه‌وه گروپی خۆبه‌خشانی كه‌لار، به هاوكاری رادیۆیه‌كانی (ته‌وار ،كازیوه،ده‌نگ،مه‌شخه‌ڵان) و ته‌له‌فزیۆنی ئاینده هه‌ستاوه به كۆكردنه‌وه‌ی جل و به‌رگی زستانه بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوا له (یانه‌ی رۆشنبیری ) له شاری كه‌لار .
461 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|