30 ی % پرۆژه‌ی دروستكردنی كه‌مپی ئاواره‌كان ته‌واو بووه
10 / 11 / 2014
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنێتی دروستكردنی كه‌مپی ئاواره‌كان و په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه، ئه‌مڕۆ(10ی تشرینی دووه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری قایمقامی قه‌زای كه‌لار و هه‌ر یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی شاره‌وانیه‌كان و ئاوی ده‌ورووبه‌ر و رێگا وبان و ته‌ندروستی گه‌رمیان وهه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌توو سه‌ردانی كه‌مپی "بان راسايی" كرد له سنوری ناحیه‌ی قۆره‌توو.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له چۆنێتی ئیش و كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ی كۆڵیه‌وه و داوای له كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه كرد به زووترین كات پرۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن, چونكه وه‌رزی زستانه و ئاواره‌كان له‌گوزرانێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ڵاح كوێخا وێرای خستنه‌رووی هاوكاریكردن و پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان له ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌توو و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیشی راسپارد چاودێری پرۆژه‌كه بكه‌ن له كه‌م و كورتیه‌كان چاوپۆشی نه‌كه‌ن. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سروه محه‌مه‌د ره‌شید به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌توو به‌سایتی( ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ری چه‌كدارانی داعش له ناوچه جیاجیاكانی عێراق و شه‌ره‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سنوری ناحیه‌یه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و قه‌ره‌ته‌په، ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزانی ئه‌و ناوچانه ئاواره‌بوون و روویان له گه‌رمیان كردوه و له قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی سنوره‌كه نیشته‌جێبوون .
راشیگه‌یاند: له ئێستادا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان له شوێنكی گونجاو‌دا، به‌هه‌ماهه‌نگی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی ناحیه‌ی قۆره‌توو، له‌سه‌ر بودجه‌ی رێكخراوی (Unhcr) "له ناوچه‌ی "بان راسایی به رووبه‌رێكی زۆر كه‌مپێك بۆ ئه‌و ئاوارانه دروست ده‌كرێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ، كه‌مپه‌كه هه‌زار و 40 خێوه‌تگه‌ی تێدا دروست ده‌كرێت و له ئێستاشدا قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه ده‌ستی پێكردووه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له 460 خێوه‌تگه و 30% پرۆژه‌كه‌ش ته‌واو بووه، هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له كه‌مپه‌كه به‌شێك له پێداویستيه‌كانی ماڵ له رووی ته‌والێت و چێشتخانه تێدا دروستكراوه هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌كو ته‌ندروستی و ئاو و كاره‌باشی تێدا ڕه‌چاوكراوه.
614 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|