ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە
كەلار: پێداچوونەوە بۆ داواكاری خاوەن كارگەكان دەكرێت ‌

11 / 11 / 2014

 
ئەمڕۆ(11ی تشرینی دووەم ) لە چوارچێوەی كۆبونەوە بەردەوامەكانی لیژنەی گەشەپێدان و پیشتگیری پرۆژە پیشەسازیەكانی گەرمیان بۆ پێداچوونەوە و رێكخستنەوەی ئەو كەسانەی كە داواكاریان پێشكەش كردووە بۆ دانانی كارگە لە ناوچەی پیشەسازی كەلار، كۆبوونەوەیەك لە ئیدارەی گەرمیان بەرێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا كە لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان بەسەرپەرشتی یونس ئەحمەد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنەكە بەرێوەچوو.

سەڵاح محەمەد بریاردەری لیژنەی گەشەپێدانی پیشەسازیەكانی گەرمیان رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە رووبەری (100) دۆنم زەوی تەرخانكرا بۆ ناوچە پیشەسازی لە باشوری رۆژئاوای  شاری كەلار بە مەبەستی دانانی كارگەی هەمە جۆر و زیاتركردنی هەلی كار لە سنورەكە، لە ئێستاشدا لیژنەكەمان هەڵسنگاندن دەكات بۆ ئەو كەسانەی كە داواكاریان پێشكەش كردووە بۆ سودمەندن بوون لەو پرۆژەیە.

دواتر لە كۆبوونەوەكە لەلایەن لیژنەكەوە چەند خالێكی گرنگ لەسەر ناوەرۆكی پرۆژەكە باس كرا كە خۆی دەبینیەوە لە،  ئەنجامی ئەو زەویانەی دابەشكراون لە ناوچەی (100) دۆنمەكە و ئەو پرۆژانەی دەست بەكاربوون و هەروەها پێداچوونەوەی بە كۆنوسی كۆبوونەوەكانی پێشووتر ئەنجامی ئەو پرۆژانەی كە پەسندكراون لەلایەن لیژنەكەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆكرا لەسەر ئەو داواكارییانەی كە لە ماوەی رابردوودا پێشكەشكراون بۆ وەرگرتنی زەوی لە ناوچە پیشەسازی شاری كەلار.

دوای گفتوگۆیەكی تێر و تەسەل لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە بریاریدا، ئاگاداری ئەو كەسانە بكاتەوە كە پرۆژەكەیان لە چوارچێوەی رێنمایەكاندایە و سودمەند دەبێت لە ناوچە پیشەسازیەكەدا، هاوكات هەر لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەیەك لە لایەنە پەیوەندارەكان پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون لە چۆنێتی بەرنامەی ئیش و كارەكانی كارگەكان بۆ پێدانی زەوی پێیان بەمەرجی پێشوەخت.

پاشن یونس ئەحمەد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، داوای لە بریاردەری لیژنەكە كرد بەپێی رێنمایەكان كار ئاسانی بۆ خاوەن كارگەكان بكات چونكە لە بەرژەوەندی گشتی  خەڵكی گەرمیاندایە.
 

‌ 459 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure