گه‌رمیان: بڕوانامه به‌خشرایه ده‌یان فێرخواز
19 / 11 / 2014
به‌یانی ئه‌مڕۆ (19ی تشرینی دووه‌م) به ئاماده‌بوونی عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له مه‌راسیمێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن و راهێنانی پیشه‌یی گه‌رمیان، بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی خولی درومان و كۆمپیته‌ری به‌خشیه 21 به‌شداربوی خوله‌كه‌یان.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، عیماد تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری به‌كارخستن و راهێنانی پیشه‌یی گه‌رمیان رایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند به‌هۆی ئه‌و كێشه داراییه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه له‌چاو ساڵانی رابردوو خوله‌كانیان كه‌مبۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان توانیویانه ئه‌م خوله بكه‌نه‌وه و 21 گه‌نجی سنوری گه‌رمیان له‌سه‌ر پیشه‌ی به‌رگ دوری و ئامێری كۆمپیوته‌ر رابهێنن.
ووتیشی: له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین خولیان كردۆته‌وه و له رێگه‌ی ئه‌و خولانه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجانی سنوره‌كه فێری پیشه‌ی جیاوازی وه‌ك (به‌رگدوری، سه‌رتاشی، كۆمپیوته‌ر، وه‌رشه‌سازی بواره جیاوازه‌كان) بوون و ئێستا له كه‌رتی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن، ئه‌م گه‌نجانه‌شی ئه‌مڕۆ بڕوانامه‌یان پێده‌به‌خشرێت ده‌توانن له مه‌ودوا پشت به خۆیان ببه‌ستن.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سنوره‌كه بڕوانامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه به‌سه‌ر ده‌رچوانی خوله‌كه دابه‌شكرا.
628 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|