كه‌لار: به‌ئاماده‌بوونی عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو
20 / 11 / 2014
به‌یانی ئه‌مڕۆ 20(ی تشرینی دووه‌م) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری شه‌هیدان و به‌رپرسانی حزبی و حكومی سنوره‌كه، مه‌راسیمی رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتیی له كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ لێره‌دا كۆبوینه‌ته‌وه بۆ مه‌راسیمی رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چونكه له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا سه‌ركرده‌ی لێهاتوو خاڵه شیهاب و پۆلێك له هاوڕێكانی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له سێداره‌دران بۆیه ئه‌م رۆژه وه‌كو رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی دیاریكراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ڵبژاردنی شوێنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان كه پێی ده‌وترێت (لیواكه) بۆ ئه‌و یاده، به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جێگایه له سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچووی به‌عس، شوێنێك بووه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی سنوره‌كه و ئازاردانی خه‌ڵكی گه‌رمیان، هه‌روه‌ها سه‌دان خێزانی گه‌رمیانی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌نفالكردن براون جگه له‌وه‌ش چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تێدا شه‌هید كراوه.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، تاجه گوڵینه‌ی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئیداره‌ی گه‌رمیان و زانكۆی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و كه‌سوكاری شه‌هیدان و چه‌ند لایه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سنوره‌كه وه‌كو رێزلێنان له شه‌هیدان دانران.
519 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|