په‌یامێك له قایمقامی قه‌زای كه‌لاره‌وه
24 / 11 / 2014
قایمقامی قه‌زای كه‌لار له له په‌یامێكیدا ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری ئه‌كات به‌هۆی به هاناوه چوون و به‌خشینی خوێن بۆ بریندارانی پێشمه‌رگه له پرۆسه‌ی رزگاركردنی هه‌ردوو ناحیه‌ی سه‌عدیه و جه‌له‌ولا.
له‌و په‌یامه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) نێردراوه، جه‌لال نوری قایمقامی قه‌زای كه‌لار ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی به ئه‌مه‌كی شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوێنێ له كاتی پرۆسه‌ی رزگاركردنی هه‌ردوو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه به هانای بریندارانی پێشمه‌رگه‌وه چوون و خوێنیان به‌خشی.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌دا قایمقامی قه‌زای كه‌لار رایده‌گه‌ینێت "سوپاسی به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی قه‌زای كه‌لار و گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه ڕۆڵی سه‌ره‌كییان بینیوه له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا". هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا قایمقامی قه‌زای كه‌لار سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی رزگاركردنی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه ده‌كات و هیوای زوو چاك بونه‌وه بۆ برینداران و سه‌ركه‌وتن و یه‌كڕیزی بۆ گه‌لی كورد ده‌خوازێت.
409 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|