ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
روونكردنه‌وه‌ى په‌روه‌ردی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌ هێرشی چه‌كدرانی به‌در بۆ سه‌ر مامۆستاكه‌ ‌

25 / 11 / 2014


دوای ئه‌وه‌ی به‌ یانی ئه‌مڕۆ (25 تشرینی دووه‌م) ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی رێكخراوی به‌در له‌ كاتی تێپه‌ربونیان به‌ شاری كه‌لار هێرشیان كرده‌ سه‌ر مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ی هه‌ڵۆی بنه‌ڕه‌تی له‌كه‌لار، له‌و باره‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.



ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:
پاش ئه‌وه‌ی كاروانێكی سه‌ربازی میلیشیاكانی سوپای به‌در هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ی (هه‌ڵۆی بنه‌ره‌تی) و پاش سوكایه‌تی كردن به‌مامۆستای قوتابخانه‌كه‌،هاوكات هه‌وڵی به‌كار هێنانی چه‌كیش ده‌ده‌ن له‌به‌رانبه‌ر مامۆستاكه‌ی قوتابخانه‌ی (هه‌ڵۆی بنه‌ڕه‌تی)
مامۆستا (فه‌رهاد یاوه‌ر احمد) ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌وا كاروانێكی میلیشیاكانی سوپای به‌در له‌به‌رده‌می قوتابخانه‌كه‌یان وه‌ستاون و به‌ده‌نگی به‌رز و به‌بڵدنگۆ گۆرانیان ووتوه‌ و سرودییان لێداوه‌،ئه‌م كاره‌ش ده‌بێته‌ هۆی شله‌ژان وتێكچوونی باری ده‌رونی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌ و مامۆستای ناوبراویش به‌ سوپاكه‌ی به‌در ده‌ڵێت كه‌وا هاوكارییان بكه‌ن ئه‌و ده‌نگه‌به‌رره‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌،چونكه‌ نزیك به‌قوتابخانه‌كه‌یه‌،هه‌ر بۆیه‌ سوپاكه‌ی به‌دریش بێ گویدانه‌ هیچ به‌ها و پره‌نسیپ وبنه‌مایه‌ك میلی چه‌ك له‌مامۆستاكه‌ ڕاده‌كێشن و به‌ بۆكس و لێدان ڕووبه‌ڕووی مامۆستاكه‌ ده‌بنه‌وه‌،له‌ئێستادا به‌شێك له‌وكاروانه‌ی میلیشیاكانی سوپای به‌در له‌ ده‌روازه‌ی گه‌ڕه‌كی(كه‌لاری كۆن) وه‌ستینراون و ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ كاره‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌ ڕۆشتوون به‌ره‌و شاری كفری و بۆئه‌ومه‌به‌سته‌یش ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌و به‌شه‌ی تری سوپاكه‌ و تائێستایش لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌و ناوخۆیش له‌ بابه‌ته‌كه‌ ئاگادارن وكاری جدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان

‌ 501 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure