دوو پرۆژه‌ی ته‌ندروستی له گه‌رمیان كرایه‌وه
27 / 11 / 2014
ئه‌مڕۆ( 27ی تشرینی دووه‌م) وه‌زیری ته‌ندورستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی دوو پرۆژه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی له شاری كه‌لار سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد.
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی سنوره‌كه‌ی كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوودا و به درێژایی جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعش، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوون و برینداره‌كانیان چاره‌سه‌ركردووه.
هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان له كاتی ته‌قینه‌وه و جه‌نگدا ئۆتۆمبیله حكومیه‌كانی خستۆته خزمه‌تی برینداره‌كان ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاس پێزانی خۆی گه‌یانده وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر دابینكردنی تیمی پزیشكی و كه‌ره‌سته و ده‌رمانی پێویست بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر.
دواتر له سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری ته‌ندروستی به یاوه‌ری سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ی فریاكه‌وتنی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار كرده‌وه كه به گوژمه‌ی 850 ملیۆن دینار و له سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان جێبه‌جێكراوه.
هۆڵی نه‌شه‌رگه‌ی فریاكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار پێك هاتووه له پێنج هۆلی نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كانی چاو و قۆرگ و لوت و گوێ و شكاوی.
پاشان وه‌زیری ته‌نردوستی به یاوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌شی بوژانه‌وه‌ی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار كرده‌وه كه پێك هاتووه له سێ هۆلی نه‌شه‌رگه‌ری و دابینكردنی سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته و ئامێره‌كانی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه.
558 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|