په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان سێ هه‌زار و 700 فۆرمی بۆ مامۆستای گرێبه‌ست دابه‌شكردووه
1 / 12 / 2014
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، تا ئێستا سێ هه‌زار 700 فۆرمی دامه‌زراندنی مامۆستا به شێوه‌یه‌ی گرێبه‌ست به‌سه‌ر ده‌رچوانی سنوری گه‌رمیاندا دابه‌شكراوه و دوای جیاكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانیش ناوی دامه‌زراوان راده‌گه‌یه‌نرێت.
دارا ئه‌حمه‌د به‌ڕٍێوه‌به‌ری گشتی په‌وه‌رده‌ی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 4000 مامۆستا به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌و ڕێژه‌یه‌یه‌ش 195 گرێبه‌ست به‌ر به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان كه‌وت، به‌شێوه‌یه‌ك (155) گرێبه‌ست بۆ سنوری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار و (40)گرێبه‌ستیش بۆ سنوری په‌روه‌رده‌ی كفری.
ئاشكراشی كرد، تا ئێستا 3700 فۆرمی دامه‌زراندنی مامۆستا به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌سنوری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن ده‌رچوانی زانكۆ وپه‌یمانگاكانه‌وه پڕكراوه‌ته‌وه به جۆرێك له‌و ڕێژه‌یه‌یش سێ هه‌زار و 250 فۆرم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار و450 فۆرمیش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كفری پڕكراوه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پاش ئه‌وه‌ی پێدانی فۆرمه‌كه به‌ده‌رچوانی زانكۆ وپه‌یمانگاكان بۆماوه‌ی (حه‌وت)ڕۆژ به‌رده‌وامی هه‌بوو، له‌ئێستادا فۆرمه‌كان وه‌رده‌گیرێنه‌وه تا ڕۆژی پێنج شه‌مه 2014/12/4 ده‌بێت.
ووتیشی "دوابه‌دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان له ده‌رچووان، ده‌ست ده‌كرێت به جیاكردنه‌وه‌یان و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا ناوه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت".
393 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|