جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌مئه‌ندامان به‌سه‌رده‌كاته‌وه
3 / 12 / 2014
ئه‌مڕۆ(3ی كانونی یه‌كه‌م) به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایكردنی رۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان و گوێگرتن له داوكاریه‌كانیان جێگری سه‌رپه‌رتشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژی كرد له شاری كه‌لار.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای پیرۆزبایكردنی له كه‌م ئه‌ندامانی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی (3ی كانوونی یه‌كه‌م) رۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان و هیواشی خواست كار بكرێت بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو بایه‌خدان به توانا و مافه‌كانی كه‌مئه‌ندامان به رێژه‌یی 5% دیاریكردووه بۆ دامه‌زراندانی هاوڵاتیان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه له دام وده‌زگاكانی حكومه‌تدا دامه‌زرێن و خزمه‌ت بكه‌ن.
پاشان ره‌حمان ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری لق گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژ وێرای پاڵپیشتی و هه‌ماهه‌نگی هه‌میشه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كه‌مئه‌ندامانی سنوره‌كه، چه‌ند داواكاریه‌كی خسته‌روو كه خۆی ده‌بنیه‌وه له زیادكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی په‌لی ده‌ستكرد و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كه له ده‌ره‌وه ووڵات چاره‌سه‌ریان هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر رایگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان داواكارییه‌كان ره‌وانه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كات به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنیان .
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ به هۆی رۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامانه‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێڕی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان و نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی گه‌رمیان، خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌خشیه فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له فه‌رمانگه‌كانیان.
499 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|