شاندێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
4 / 12 / 2014
ئه‌مڕۆ(4ی كانوونی یه‌كه‌م) به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی مه‌ڵبه‌نده‌كه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه جه‌خت له هه‌ماهه‌نگیكردنی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، ئه‌رسه‌لان ساڵح به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (4)ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌مه‌به‌سه‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردولا و گۆڕینه‌ی بۆچون له‌سه‌ر كاره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
ووتیشی: ئێمه وه‌كو مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له ئێستا و رابردووش‌دا هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوین و ده‌ستخۆشیش له ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی رابردوودا توانیوێتی خزمه‌تێكی به‌رچاو به سنوره‌كه بكات و جێگه‌ی ده‌ستی دیار بووه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزیایی له به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه بوونی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان و ئیداره‌ی گه‌رمیان گرنگه و له ماوه‌ی رابردوودا هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان هاوكاری ئیداره‌كه بوون و به بۆچون و پێشنیاره‌كیانیان توانیویانه یارمه‌تیده‌ری حكومه‌ت بده‌ن بۆ سه‌رخستنی كاره‌كان.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ماوه‌ی رابردووش‌دا لایه‌نێكی گرنگی ئۆپۆزسیۆن بووه، به‌ڵام هه‌میشه هاوكار و پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان بووه، له ئێستاشدا یه‌كگرتوو لایه‌نێكی گرنگی به‌شداربووی حكومه‌ته و بێگومانین له‌وه‌ی درێغی ناكه‌ن له هاوكاریكردنی ئیداره‌ی گه‌رمیان، بۆیه له‌و روه‌وه هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌رز ده‌نرخێنین.
316 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|