وه‌زیری شه‌هیدان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
7 / 12 / 2014
به‌یانی ئه‌مڕۆ (7ی كانوونی یه‌كه‌م) وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخ و ژیانی كه‌سوكار و واریسی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان له سنوری گه‌رمیان.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا ئیداره‌ی گه‌رمیان توانیوێتی به‌شێكی زۆر باش حزمه‌تی واریس و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سنوری گه‌رمیان بكات و له‌و روه‌وه ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌ت سوپای ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند: له ئێستادا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان له سنوره‌كه كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش رۆڵێكی باش ده‌بنێت له خزمه‌ت گه‌یاندنی زیاتر به واریسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، داواشی له سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی كرد، وه‌كو چۆن له رابردوودا هاوكاری باشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی كردووه له داهاتووشدا بتوانێت هه‌وڵ بدات بۆ دابینكردنی میلاك و پێداویستی و شوێنی بینا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تیه‌كه.
مه‌حمود حاجی ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی واریسه سه‌ربه‌رزه‌كان و له داهاتووشدا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان به به‌رداوامی په‌یوه‌ندییان ده‌بێت سه‌ردانی سنوره‌كه ده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی وه‌زیری شه‌هیدانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، سه‌ردانیكردنی وه‌زیری شه‌هیدان و به‌دواداچوونی بۆ داواكارییه‌كانی واریسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌دواداچوونی كێشه و گرفته‌كان خۆی له خۆیدا مایه‌ی دڵسۆزیه.
ووتیشی: له ماوه‌ی رابردوودا ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ر له پێدانی زه‌وی به واریسه‌كان و دروستكردنی خانووی خۆكرد بۆیان و كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان و گوێگرتن له دواكارییه‌كانی رێكخراوه‌كانی بواری شه‌هیدان و جینۆساید و واریس و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان خزمه‌تی كردووه و له داهاتووشدا، هاوكارێكی باشی وه‌زاره‌ت ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی به‌رفراوانتر و زیاتر، له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ دابینكردنی سه‌ره‌م پێداویستییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
دوابه‌دوای دیداره‌كه‌ش، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌یاوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی مه‌زاری پیرۆزی ئه‌نفالی له گوندی دێبنه‌ی ناحیه‌ی رزگاری كرد و تاجه گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی ئه‌نفال دانا.
499 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|