هه‌لی دامه‌زراندن له گه‌رمیان
10 / 12 / 2014
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و بارى شارستانى سلێمانی/2 له گه‌رمیان، له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) ناردووه ئاشكرایده‌كات، كه هه‌ڵده‌ستن به دامه‌زراندنی 20 ده‌رچوو له به‌شه‌كانی (زانستی كۆمپیوته‌ر، ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر، ئه‌ندازیاری گه‌یاندن) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فۆرمی تایبه‌ت دابه‌شده‌كات.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و بارى شارستانى سلێمانی/2 له گه‌رمیان ئاگاداری سه‌رجه‌م ده‌رچووانی زانكۆ له به‌شه‌كانی (زانستی كۆمپیوته‌ر، ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر، ئه‌ندازیاری گه‌یاندن) ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان پێویستی به 20 پله‌ی وه‌زیفی له‌و پسپۆریانه‌دا هه‌یه بۆ فه‌رمانگه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مان له قه‌زاكانی (كه‌لار، كفری، چه‌مچه‌ماڵ) و سه‌رجه‌م ناحیه‌كانیان، هه‌ر ده‌رچوویه‌ك ئاره‌زووی دامه‌زراندنی هه‌یه با سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكات له شاری كه‌لار به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرمی دامه‌زراندن كه له رۆژی یه‌ك شه‌ممه (14/12/2014) دابه‌شده‌كرێت تا ڕۆژی چوارشه‌ممه(24/12/2014) ماوه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانیش 10 رۆژ ده‌بێت.
تێبینی: پێویسته ده‌رچووه‌كان پێشتر له هیچ داموده‌زگایه‌كی حكومی دانه‌مه‌زرابن و له كاتی وه‌رگرتنی فۆرمی دامه‌زراندندا هه‌ریه‌كه له (فۆرمی خۆراك، كارتی زانیاری، ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، ناسنامه‌ی باری شارستی) له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و بارى شارستانى سلێمانی/2 له گه‌رمیان
685 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|