مه‌راسیمی رۆژی ئاڵای كوردستان له كه‌لار به‌رێوه‌چوو
17 / 12 / 2014
به‌یانی ئه‌مڕۆ (17ی كانوونی یه‌كه‌م) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی سنوره‌كه و خوێندكاران مه‌راسیمی رۆژی ئاڵای كوردستان له خوێندنگه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی بنه‌ڕه‌تی له شاری كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن چه‌ند خوێندكارێكه‌وه رێوڕه‌سمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ئه‌نجامدراو دواتر دارا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێیدا تیشكی خسته سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه له پێناو شه‌كاوه‌یی ئالای كوردستان.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر به بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان بینای (خوێندنگه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌رلوت) له گوندی به‌رلوتی ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار كرایه‌وه، هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یی پیشاندا بۆ جێبه‌جێكردنی پێداویستییه‌كانی بینای خوێندنگه‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر به‌یانی ئه‌مڕۆ (17ی كانوونی یه‌كه‌م) به بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان رێز له ئاڵای كوردستان نرا به رێوره‌سمی سه‌ربازی ئاڵای سه‌ره‌كی بینای دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ڵكرا.
1340 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|