رێكخراوێكی فه‌ره‌نسی سه‌نته‌رێكی ته‌ندروستی له گه‌رمیان ده‌كاته‌وه
21 / 12 / 2014
ئه‌مڕۆ( 21ی كانوونی یه‌كه‌م) به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و پاڵپیشتیكردن له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیان بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ئاوارانه‌ی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندان، سه‌رۆكی رێكخراوی هاندی كاپی فه‌ره‌نسی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، له‌به‌رنامه‌یاندایه سه‌نته‌رێكی ته‌ندروستی له سنوره‌كه‌دا بكه‌نه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جیرۆم ئالان سه‌رۆكی نێرده‌ری رێكخراوی هاندی كاپ له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای دیاله ده‌یان هه‌زار هاولاتی ئه‌و سنورانه ئاواره‌ی سنوری گه‌رمیان بوون و رێكخراوه‌كه‌یان به‌پێی توانای خۆی هاوكاریی و كۆمه‌كی پێگه‌یاندوون له هاوكارییه‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بن.
راشیگه‌یاند: له ئێستاشدا له چوارچێوه‌ی هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندان رێكخراوه‌كه‌یان ده‌یه‌وێـت سه‌نته‌رێكی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه بكاته‌وه كه له جه‌نگی داعشدا تووشی حاڵه‌تی ده‌رونی ناجێگیر بوون یان كه‌مئه‌ندام بوون.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه هێماشی بۆ ئه‌وه كرد، له‌به‌رنامه‌یاندایه به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مینی گه‌رمیان و سلێمانی له هه‌ڵمه‌تیكدا ده‌ست بكه‌ن به پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له جه‌نگدا بۆمرێژكراون هه‌روه‌ها له‌و رووه‌وه رێنمایی و هۆشیاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه له پێناو روونه‌دانی هه‌ر حاڵتێكی نه‌خوازراو .
له‌به‌رامبه‌ریشدا، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، وێرای به‌رز نرخاندنی رۆڵی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌گشتی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاری سه‌ربازی و مرۆییانه‌ی كه له سه‌ره‌تای جه‌نگی داعشدا ره‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كردووه، سوپاسی خۆی گه‌یانده رێكخراوه‌كه و پاڵپیشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی پیشاندا بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ئه‌و رێكخراوه له گه‌رمیان ئه‌نجامی بدات.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره ته‌ندروستییه‌ی بۆ سنوری گه‌رمیان به گرنگ زانی و داواشیكرد، له‌و سه‌نته‌ره‌دا سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان دابنرێت تاكو رۆڵێكی به‌رچاو ببینێت له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاوارانه‌ی دوچاری نه‌خۆشی جۆراوجۆر بوون.
462 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|