ئاسایشی گه‌رمیان تۆمه‌تبارێكی هه‌ڵهاتوو له یاسا ده‌ستگیر ده‌كات
24 / 12 / 2014
له چوار چێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان و به‌دواداچوون و چاودێریكردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه له لایه‌ن دادگاكانه‌وه داواكراون، تۆمه‌تبارێك به رووداوی كۆشتن له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیركرا.
عوسمان عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: رۆژی23/12/2014 له لایه‌ن هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه توانرا تۆمه‌تبارێكی داواكراو به پێ ی مادده‌ی (406) له یاسای سزادانی به ناوی(ن، م، ر) ته‌مه‌ن 41 ساڵی به‌ره‌گه‌ز كورد له گه‌ڕه‌كی(سه‌را)ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و له سه‌ر فه‌رمانی به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیر بكرێت.
ووتیشی: تۆمه‌تباره‌كه به‌مه‌به‌ستی خۆ حه‌شاردان له گوندی(گۆمه‌زه‌رد)ی ناحیه‌ی سه‌نگاوه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه به ماڵه‌وه هاتبووه قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و پاش پشكنینی ماڵی ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كلاشنكۆف و یه‌ك ده‌مانچه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان روونیشیكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تباره له به‌رواری 8/11/2014 به هۆی كیشه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تییه‌وه له‌گه‌ل بنه‌ماله‌یكی تردا له گونده‌كه‌یان، تۆمه‌تباره به كوشتنی هاولاتییه‌ك و له یاسا خۆی شاردۆته‌وه، ئێستاش به پیی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی و به فه‌رمانی دادوه‌ری لیكۆلینه‌وه تۆمه‌تباری ناوبراو راگیراوه‌و لیكۆلینه‌وه‌ش له دۆسیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
2020 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|