وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه: پرۆژه‌ی زیاتر له گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌ده‌ین
30 / 12 / 2014
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له پرۆژه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌مڕۆ (30ی كانوونی یه‌كه‌م) بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و شوقانه‌ی بۆ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌مده‌رامه‌ت له گه‌رمیان دروستكراون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كرد، له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه‌كانی سنوری گه‌رمیان و دروستكردنی سه‌دان شوقه بۆ هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تی سنوره‌كه و رایگه‌یاند: به ته‌واوبوونی ئه‌و شوقانه به‌شێك له كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له سنوری گه‌رمیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی: له ئێستادا به‌شێك له شوقه‌كان ته‌واو بوون و ئیداره‌ی گه‌رمیان به هه‌مانهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان ریزبه‌ندی بۆ ئه‌و فۆرمانه كردووه كه پێشكه‌شكرابوون و له داهاتووشدا ئه‌و هاوڵاتی و فه‌رمانبه‌رانه‌ی شوقه‌یان پێده‌درێت له دوای دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ وه‌رگرتنی قیستی مانگانه لێیان له شوقه‌كان جێگیرده‌بن.
هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داواشیكرد وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم كار بكات بۆ دروستكردنی پردێكی نوێ له گرده‌گۆزینه یان نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرده‌ی كه له ئێستادا هه‌یه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له رێگا سه‌ره‌كیه‌كانی بازرگانی نێوان هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئاگرێن عه‌بدوڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆژه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ووتی: له ئێستادا گه‌رمیان پرۆژه‌ی باشی تێدا ئه‌نجامدراوه و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌خۆوه بینیوه.
راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه چه‌ندین پرۆژه‌ی له گه‌رمیان ئه‌نجامداوه به تایبه‌ت له بواری رێگاسازی و دروستكردنی پرد و دروستكردنی شوقه، هه‌وڵیشده‌ده‌ن له داهاتوودا كاری باشتر بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی گرده‌گۆزینه له كه‌لار، بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، داواكارییه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته وه‌زیر به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه.
444 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|