سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان مه‌رزی په‌روێزخان به‌سه‌رده‌كاته‌وه
13 / 1 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (13ی كانوونی دووه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان و ته‌ندروستی و كشتوكاڵی گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ره‌كانی تری سنوره‌كه به مه‌به‌ستی به دواداچوون بۆ كێشه و كه‌موكورتیه‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كان به سه‌ردانێكی مه‌یدانی هه‌ر یه‌كه له ناحیه‌ی قۆره‌توو و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و مه‌رزی تیله‌كۆی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی قۆره‌تووی كرد و وێڕای پیرۆزبایی له (سروه محه‌مه‌د) به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونیه‌وه وه‌ك به‌ڕێوه‌ه‌به‌ری نوێی ناحیه‌كه، ئاماده‌یی پیشاندا بۆ بۆ راییكردنی كاروباره‌كانی ناحیه هاوكاری بكات و له‌و روه‌وه پشتیوانی ئیداره‌كه‌شی دوپاتكرده‌وه.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانی به‌سه‌ركرده‌وه و له گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزه‌كه و به‌رێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی مه‌رزه‌كه كۆبویه‌وه و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین داواكاری فه‌رمانگه‌كان خرانه‌ڕوو و تاوتوێكران.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ساڵی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان روبه‌رووی كێشه‌ی گه‌وره‌ی دارایی و جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش بویه‌وه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی مه‌رزه‌كه توانیان به به‌شێوه‌یه‌ی باش كار و ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن و داهاتێكی باش بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بگه‌ڕێننه‌وه ئه‌وه‌ش مایه‌ی ده‌ستخۆشیه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كان ژماره‌یه‌ك داواكارییان به‌مه‌به‌ستی باشتر راییكردنی كاره‌كانیان خسته‌ڕوو، له‌به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانیش سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشكرایكرد، كه داواكارییه‌كانیان له جێگه‌ی خۆیدایه و به زووترین كاتیش به‌مه‌به‌ستی جێبه‌ێكردنیان ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات، هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به یاوه‌ری شاندی هاوڕێیی و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌یدان، مه‌رزی تیله‌كۆی به‌سه‌ركرده‌وه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه به‌شێوازی فه‌رمی ته‌نها چاوه‌ڕێی لایه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له‌و باره‌وه.
ووتیشی: له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه لیژنه‌ی تایبه‌ت دروستده‌كرێت بۆ رێكخستنی كاره‌كانی مه‌رزه‌كه و كردنه‌وه‌ی داموده‌زگا پێویسته‌كان و گۆڕه‌پان و كۆگا و چێشتخانه سه‌ره‌م پێداویستییه‌كانی تر.
451 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|